نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق: عەبدولمەهدی نیازی دەستلەکارکێشانەوەی نیە
ئەمڕۆ یەکشەممە سەرچاوەیەک لە نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەهیچ جۆرێک باسی دەستلەکارکێشانەوەی نەکردوە، تەنانەت لەگەڵ کەسە هەرە نزیکەکانیشیدا.
عادل عەبدولمەهدی رەوشی خۆپیشاندانەکانی عێراق وەک ئەرکێک لێی دەڕوانێت
ئاماژەی بەوەشکردوە، عادل عەبدولمەهدی رەوشی خۆپیشاندانەکانی عێراق "وەک ئەرکێک لێی دەڕوانێت"، کە پێویست دەکات داواکاریەکانی خۆپیشاندەران جێبەجێبکات و گۆڕانکاری لە وەزارەتەکاندا بکات.
هیچ ویستێک یان بیرۆکەیەکی نیە لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستەکەی ئێستای وەک سەرۆک وەزیرانی عێراق
عەبدولمەهدی جەختی لەسەر ئەوەشکردوەتەوە، "هیچ ویستێک یان بیرۆکەیەکی نیە لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستەکەی ئێستای وەک سەرۆک وەزیرانی عێراق، باسکردنی ئەو بابەتە شەرمەزاریە".
ماوەی سێ رۆژە خۆپیشاندانی ناڕەزایی لە بەغدای پایتەخت و چەند پارێزگایەکی دیکەی باشوری عێراق دەستیپێکردوەتەوە، تا ئێستا زیاتر لە 63 کەس کوژراون
ماوەی سێ رۆژە خۆپیشاندانی ناڕەزایی لە بەغدای پایتەخت و چەند پارێزگایەکی دیکەی باشوری عێراق دەستیپێکردوەتەوە، تا ئێستا زیاتر لە 63 کەس کوژراون و زیاتر لە دو هەزار کەسی دیکەش برینداربون.
شەوی رابردو خۆپیشاندەران خۆپیشاندانیان گۆڕی بۆ مانگرتن، تا ئەوكاتەی داواكارییەكانیان جێبەجێ دەكرێت، کە بریتین لە دەستلەكاركێشانەوەی حكومەت و دادگاییکردنی بكوژانی خۆپیشاندەران.
خەندان