عێراق مانگانه 130 ھەزار دینار بۆ ئەوانە خەرج دەكات كە هیچ داهاتێكیان نییە
لە وەڵامی داواكاری خۆپیشاندەراندا، عادل عەبدولمەھدی سەرۆك وەزیرانی عێراق ھەوڵدەدات ھیچ ھاوڵاتییەك لە خوار ھێڵی ھەژاریدا نەھێڵێتەوە. بۆ ئەمەش بەڵێنی داوە بڕێك پارەی مانگانە كە لە 130 ھەزار دینار كەمتر نەبێت، بەو كەسانەی بدات كە ھیچ داھاتێكییان نیە.
لهمبارهشهوه مهیاده نهجاڕ، پەرلەمانتاری كورد له ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق لهو باوهڕهدایه، جێبەجێكردنی ئەو بڕیارە قورسە، چونكە فشارێكی زۆر لەسەر باری دارایی وڵات درووست دەكات و رەنگە كاریگەری لە بەشە بوودجەی ھەرێمی كوردستانیش بكات.
لهكاتێكیشدا بەڵێنێكی دیكەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، كه بە خۆپیشداندەرانی داوه، دابینكردنی سندووقێكی دەستەبەریی كۆمەڵایەتییە. مەحەمەد ئیلخانی، بڕیاردەری لێژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستانیش دەڵێت: ھەر رێككارێك بگیرێتە بەر، پێویستە لە دەرەوەی رێككارەكانی بەشە بوودجەی ھەرێمی كوردستانەوە بێت.
ماوهیهكه بههۆی كهمی خزمهتگوزاری و خراپی گوزەرانی ھاوڵاتییان، خۆپیشاندانی ناڕهزایی بەغدا و شارەكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراقی گرتوەتەوە، خۆپیشاندانەكان گرژی و ئاڵۆزییان تێكەوتووە و بهگوێرهی كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراقی، لهماوهی 2 رۆژدا 63 كهس كوژراون و 2595ی دیكهش بریندار بوونه. سەرۆك وەزیرانی عێراقیش بۆ دامركاندنەوەی ئهو خۆپێشاندانانه، كۆمەڵێك بەڵێنی چاكسازی پێداون، كە گرنگترینیان كەمكردنەوەی مووچەی بەرپرسانی پلە باڵایه.