سه‌در داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی حكوومه‌ت ده‌كات
له پۆستێكی ئه‌لیكترۆنیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، كه له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی تایبه‌تی موقته‌دا سه‌دره‌وه بڵاوكرایه‌وه، سه‌در پرسیاری ئه‌وه‌ی كرد، "ئه‌گه‌ر به‌ڕای هه‌ندێكیان خۆپێشاندان چاره‌سه‌ر نه‌بێت، مانگرتن و گردبوونه‌وه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌بێت، ئه‌ی جێنه‌هێشتنی ده‌سه‌ڵات چاره‌سه‌ره؟ .. له‌كاتێكدا كه ده‌سه‌ڵاتداران ئه‌و توانایه‌یان نییه كۆتایی به نه‌هامه‌تییه‌كانی گه‌ل بهێنن و گه‌نده‌ڵكاران بنبڕ بكه‌ن و ژیانێكی ئاسووده بۆ هاووڵاتیان فه‌راهه‌م بكه‌ن".
سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له حكوومه‌ت كرد و گوتی: ئه‌گه‌ر نه‌توانن ئه‌وه راست بكه‌نه‌وه كه حكوومه‌ته‌كانی پێشوو له‌ناویان بردوو، ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "هیچ خێرێك نه له ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستا و نه هی پێش خۆیانیش نه‌بووه".
سه‌در رووی قسه‌كانی له "گه‌نده‌ڵكاران" كرد و گوتی: "ئه‌ی گه‌نده‌ڵكاران، ئه‌گه‌ر بتانه‌وێت گه‌ل نه‌كوژرێت و نه‌سووتێنرێت، ده‌ست له‌سه‌ریان هه‌ڵگرن و با به‌س بێت ره‌شه‌كوژی و سته‌مكاری و دووبه‌ره‌كێ".
سه‌در له درێژه‌ی قسه‌كانیدا جه‌ختی كرده‌وه، "ئه‌مانه كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێكه داوای رێزیان كردووه، داوای ژیانی خۆشیان كردووه، داوای نیشتیمانێكیان كردووه، كه دوور بێت له گه‌نده‌ڵێ و گه‌نده‌ڵكاران.. ئه‌مانه به ئاگر سزا ده‌درێن یان به خێر و خۆشی پاداشت ده‌كرێن!".
سه‌در رووی ره‌خنه و هێرشه‌كانی له عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد و گوتی: "ئه‌م كۆمه‌ڵه خه‌ڵكه توانییان سه‌ركه‌وتوو بن و به فشاره‌كانیان گه‌نده‌ڵكاره‌كان ناچار به پاشگه‌زبوونه‌وه و هه‌وڵدان بۆ چاكسازی بكه‌ن.. كه‌واته "ئه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران" تۆ ناته‌وێت پشتیان پێ ببه‌ستیت بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وامی به‌و پڕۆژه‌یه‌یت بده‌یت كه بانگه‌شه‌ی چاكسازی بۆ ده‌كه‌یت!!؟".
داواشی له عه‌بدولمه‌هدی كرد، هه‌رچی زووه هه‌نگاو بنێت، "بۆ ئه‌وه‌ی عێراق به‌ره‌و فیتنه و جه‌نگی ناوخۆییه‌وه نه‌ڕوات و دواتر هه‌موو شتێك له‌ناوبچێت و گه‌نده‌ڵكار و بێگانه فه‌رمانڕه‌وایی وڵات بكه‌ن".
سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌ده‌ر له كۆتایی پۆسته‌كه‌یدا دووپاتیكرده‌وه، "ده‌ست له‌كارهه‌ڵگرن به‌ر له‌وه‌ی دووربخرێنه‌وه.. یانیش چاكسازی بكه‌ن به‌ر له‌وه‌ی لاببرێن".