کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ: 72 باڵەخانەی حکومی و حیزبی لە عێراق سووتێندراون
کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق ئاماژەی بە ژمارەی کوژراو و بریندارانی خۆپیشاندانەکانی پارێزگانی عێراق نەکردووە و دەڵێت "بەشی زۆری بریندارەکان لە هێزە ئەمنیەکان و خۆپیشاندەرانن، ئەو باڵەخانانەش لە پارێزگاکانی دیوانیە، میسان، واست، زیقار، بەسرە، موسەننا و بابل سووتێندراون".
لە دوایین راگەیێندراوی کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق، کە ئەمڕۆ (شەممە 26-10-2019) بڵاوکراوەتەوە هاتووە، بەشی زۆری بریندارەکانی لێکەوتەی خۆپیشاندانەکانی پارێزگاکانی عێراق لە هێزە ئەمنییەکان و خۆپێشاندەران بوون.
باسیش لەوەکراوە، سێ کەس لەسەر سووتاندنی خانووی هاووڵاتیان دەستگیرکراون.
دوو رۆژە خۆپێشاندانەکان لە عێراق دەستیان پێکردووەتەوە، لەم دوو رۆژەدا خۆپیشاندان لە بەغدا و 11 پارێزگای دیکە هەبووە، خۆپیشاندەران داوادەکەن حکومەت دەستلەکاربکێشێتەوە.
بەپێی دوایین ئاماری کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق لەبارەی کوژراو و بریندارانی خۆپیشاندانەکانی دوو رۆژی رابردوو لە عێراق 50 کەس کوژراون و زیاتر لە دوو هەزار کەسیش بریندارن.
دەقی راگەێندراوەکەی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق
1- بەشی زۆری بریندارەکان لە هێزە ئەمنیەکان و خۆپیشاندەرانن، دوای وەرگرتنی چارەسەری نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.
2- لەسەر سووتاندنی خانووی هاوڵاتیان سێ کەس دەستگیرکراون.
3- تاوەکو ئێستا 72 باڵەخانەی حکومەت، گشتی، تایبەت و حیزبی سووتێندراون، لەلایەن ئەو کەسانەی هەوڵیدانداوە خۆپێشاندانەکان لە رێرەوی خۆی لابدەن، ئەوەش لە پارێزگاکانی دیوانیە، میسان، واست، زیقار، بەسرە، موسەننا و بابل روویداوە.
4- چوار کارمەند لە کادیرانی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ برینداربوون، لەکاتی بە دۆکیۆمێنتکردنی رووداوەکاندا، داواش لە هێزە ئەمنییەکان و خۆپێشاندەران دەکەین، لەگەڵ تیمەکان چاودێری و هاوکاربن و کارئاسانیان بۆبکەن.
5- کۆمیسیۆن داوا لە تەواوی لایەنەکان دەکات دۆخەکە هێوربکەنەوە، زمانی زبر و تووندوتیژی بەکار نەهێنن و بنەماکانی دیموکراسی و هێماکانی دەوڵەت بپارێزن بەشێوەیەک ئازادی بیر و را لە عێراق بەرەو پێشەوە بچێت.
6- کۆمیسیۆن ناڕەزایەتی، خەمباری و دڵگرانی قووڵی خۆی لەگەڵ خۆپێشاندەران دەربڕیوە لەوەی بووەتە هۆکاری کاردانەوەی مەترسیدار لە گەمارۆدانی خانووی گشتی و تایبەت و سووتاندنیان، دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ لەلایەن کەسانێک، کە هەوڵدەدەن خۆپێشاندەران لە داواکارییە ئاشتیخواز و رەواکانیان دووربخەنەوە، کە داوا رەواکانیان و هاوکاریەکانیان لەگەڵ هەموو هێزە ئەمنییەکان بۆ پاراستنی ماڵ و موڵکی گشتییە بەهۆی ئەوەی ئەوان پەیوەستن بە گەل و دەوڵەتەوە.
هەروەها بانگەوازی ئێمە ئەوەیە بانگ لە هەموو هێزە ئەمنییەکان دەکەن تاوەکو ئەوپەڕی لەسەر دەروونی خۆیان زاڵبن و خۆڕاگربن و پارێزگاری لە خۆپێشاندەران بکەن و ژیانیان بپارێزن.
7- کۆمیسیۆن جەخت لەسەر پاراستنی ئارامی کۆمەڵایەتی دەکاتەوە، کە یەکێکە لە رەگەزەکانی دەڕبڕینی را و گوزارشتکردن لە دەربڕینی دیموکراتیانە و داواش لە تەواوی خۆپێشاندەرانی ئاشتیخواز و حکومەت و هێزەئەمنییەکان دەکەین بەرد لەسەرپاراستنی ئارامی کۆمەڵایەتی سووربن.
8- کۆمیسیۆن بە هەموو هاووڵاتیان رادەگەیێنێت ئۆفیس و تیمکەکانی چاودێریان کراوەن و ئامادەن هەر گلەیی و گازاندە، راپۆرت و ئاگاداریەک دەربارەی پێشێلکاریەکانی پەیوەست بە خۆپێشاندەران، وەربگرن بۆ ئەوەی بەپێی یاسای کۆمیسیۆن چالاکی کۆمیسیۆن رێشوێنی پێویست بگیرێتە بەر.
کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق
26-12-2019