دوای حەوت مانگ تەرمی منداڵێکی رووداوە جەرگبڕەکەی مووسڵ دۆزرایەوە

دوای حەوت مانگ تەرمی منداڵێکی رووداوە جەرگبڕەکەی مووسڵ دۆزرایەوە
دوای حەوت مانگ لە خنکانی، تەرمی منداڵێکی رووداوی وەرگەڕانی بەلەمەکەی مووسڵ، دۆزرایەوە.

ئەمڕۆ شەممە 26-10-2019، تەرمی منداڵێک لە نزیک کارگەی قومی غەدیر لە نزیک گوندی تەلولناسر لە باشووری مووسڵ، دۆزرایەوە.

رۆژی 21-3-2019، بەلەمێکی گواستنەوەی گەشتیاران لە رووباری دیجلە لە مووسڵ وەرگەڕا و بووە هۆی گیان لەدەستدانی 120 گەشتیار.

ئەوکات دەزگا میدیایی و ئەمنییەکان باسیان لەوە کرد، کە بەلەمەکە توانای گواستنەوەی 50 کەسی هەبووە، بەڵام خاوەنەکەی سێ هێندەی توانای بەلەمەکە، گەشتیاری هەڵگرتووە.












باسنيوز
Top