دوای حەوت مانگ تەرمی منداڵێکی رووداوە جەرگبڕەکەی مووسڵ دۆزرایەوە
ئەمڕۆ شەممە 26-10-2019، تەرمی منداڵێک لە نزیک کارگەی قومی غەدیر لە نزیک گوندی تەلولناسر لە باشووری مووسڵ، دۆزرایەوە.
رۆژی 21-3-2019، بەلەمێکی گواستنەوەی گەشتیاران لە رووباری دیجلە لە مووسڵ وەرگەڕا و بووە هۆی گیان لەدەستدانی 120 گەشتیار.
ئەوکات دەزگا میدیایی و ئەمنییەکان باسیان لەوە کرد، کە بەلەمەکە توانای گواستنەوەی 50 کەسی هەبووە، بەڵام خاوەنەکەی سێ هێندەی توانای بەلەمەکە، گەشتیاری هەڵگرتووە.
باسنيوز