وەرزشوانانی عێراق داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری 140 دەکەن
خۆپیشاندانەکەی وەرزشوانانی عێراق شەوی هەینی 25-10-2019 لە گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدا ئەنجام درا و تێیدا داوایان کرد، ئەحمەد ریاز، وەزیری وەرزش و لاوان دەست لەکار بکێشێتەوە.
جگە لە دەست لەکار کێشانەوەی وەزیری وەرزش و لاوان، خۆپیشاندەران داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ژمارە 140یان دەکرد.
لە خۆپیشاندانەکەدا، عەلی کینانی، یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق بۆ یاریی موای تای لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بریندار کرا و گوازرایەوە نەخۆشخانە.
پێشتر ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە بڕیاری ژمارە 140، دەسەڵاتەکانی نووسینگەی جێبەجێکاری لێژنەی ئۆلۆمپیی عێراقی سڕ کرد و دەەڵاتەکانی بۆ لێژنەی پێنج کەسیی وەزارەتی وەرزش و لاوان گواستەوە.
باسنيوز