کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراق: لە خۆپیشاندانەکانی دوێنێدا 30 کەس کوژراون
بە گوێرەی راگەیەنراوەکەی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە بەغدا 8 کەس، لە میسان 9 کەس، لە زیقار 9 کەس، کە بەسرە 3 کەس و لە موسەناش کەسێک کوژراوە.
باس لەوەشکراوە، لە خۆپیشاندانەکانی دوێنێدا دو هەزار و 312 کەس لە 8 پارێزگای عێراقدا برینداربون کە زۆرترینیان لە خۆپیشاندەرانی بەغدا بون، کە ژمارەیان هەزار و 493 کەس بوە.
کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ ئەوەشی خستوەتەڕو، لە 24 کاتژمێری رابردودا زیاتر لە 50 بارەگای هێزە ئەمنییەکان و بارەگا حکومییەکان و بارەگای پارتە سیاسییەکان لە میسان، واست، زیقار، بەسرە و موسەنا سوتێنراوە.
کۆمسیۆنەکە داواش لە خۆپیشاندەران دەکات پارێزگاری لە بە ئاشتی هێشتنەوەی خۆپیشاندانەکان و پارێزگاری لە موڵکی گشتی بکەن و هێزە ئەمنییەکانیش پێویستە پارێزگاری لە گیانی خۆپیشاندەران بکەن.
خەندان