بەڕێوەبەری فەرمانگەکانی دادنووسی لە پارێزگای زیقار کوژرا

 بەڕێوەبەری فەرمانگەکانی دادنووسی لە پارێزگای زیقار کوژرا
لە کاتی خۆپیشاندانەکان، بەرپرسێکی عێراقی لە باشووری وڵاتەکەی کوژرا.

ئەمڕۆ شەممە 26-10-2019، سەلام شامی، بەڕێوەبەری فەرمانگەکانی دادنووسی لە پارێزگای زیقار لە باشووری عێراق لە نەخۆشخانەی حوسێن لە شاری ناسریە، گیانی لەدەست دا.

سەلام شامی ئێوارەی رۆژی هەینی دوای سووتاندنی فەرمانگەکەی، ویستوویەتی بچێت و بزانێ بارودۆخەکە چۆنە، بەڵام بە گوللەیەک پێکراوە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.

رۆژی هەینی 25-10-2019، سەدان هەزار هاووڵاتیی عێراق لە بەغدا و شارەکانی دیکەی باشووری ئەو وڵاتە، دژی گەندەڵی و کەمیی خزمەتگوزاری، خۆپیشاندانیان ئەنجام دا و چەندین فەرمانگە و بارەگای میلیشیاکانی حەشدی شەعبییان سووتاند.



باسنيوز
Top