ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆ دەبێتەوە
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە پەرلەمانی عێراق کۆ ببێتەوە، بەڵام تا ئێستا دیار نییە فراکسیۆنە کوردستانییەکان تێیدا بەشداری دەکەن یان نا.
کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی عێراق سەعات٢ دوانیوەڕۆی ئەمرۆ شەممە ٢٦ی١٠ی٢٠١٩ئەنجام دەدرێت.
کۆبوونەوەکە تایبەتە بە داواکاری خۆپیشاندەرانی شارەکانی عێراق و بەپێ زانیارییەکانی (باسنیوز) ژمارەیەک پەرلەمانتاری کورد بەشداریی دانیشتنەکە ناکەن.
هاوکات بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجامی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی خۆپیشاندانی پێشوو و کوژرانی هاووڵاتییان بخرێتە ڕوو.
لەبارەی ھەڵوێستی فراکسیۆنە کوردستانییەکان لەسەر بەشدرایکردنیان لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ، چاوەڕێی دۆخی ئەمنی دەکەن، ئەگەر دۆخی ئەمنی جێگیر نەبوو و خۆپیشاندانەکان بەردەوام بوون، ئەوا فراکسیۆنە کوردستانییەکانیش بەشداریی دانیشتنەکە ناکەن.
دوێنێ ھەینی خۆپیشاندانەکانی عێراق دەستیان پێکردەوە و زیاتر لە 40 خۆپیشاندەر کوژران و هاوکات زیاتر لە سێ هەزار خۆپیشاندەر لە شارە جیاجیاکانی عێراق و بریندار بوون.
چەندین بارەگای حزبی و حکوومی سووتێنراون و یەکێک لە داواکاری خۆپیشاندەران ھەڵوەشاندنەوەی حکوومەت و پەرلەمان و سەرۆکایەتیی کۆمارە.
باسنيوز