ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق ھۆشداری دەداتە خۆپیشاندەران
لە کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق، بە سەرۆکایەتی عادل عەبدولمەهدی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، جەخت لەسەر مافی ئەنجامدانی خۆپیشاندانی ئاشتییانە لەلایەن هاوڵاتییان کرایەوە، هەروەها ئەنجوومەن بە ئەرکی هێزە ئەمنییەکانی زانی، پارێزگاری لە خۆپیشاندەران و دامەزراوەکان بکات.
لە هەمانکاتدا ئەنجوومەنەکە، بڕیاریدا رێگە نەدرێت خۆپیشاندانەکان لە رێڕەوی ئاشتییەوە لابدەن.
ئەمە لەكاتێكدایە چاوەڕێ دەکرێت سبەی هەینی خۆپیشاندانی فراوان لە عێراق دەست پێبکاتەوە.
باسنيوز
K24