بەهۆی خۆپیشاندانی سبەی پێنج شەممەوە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق هێزەکانی خۆی خستووەتە ئەوپەڕی ئامادەباشی.

 بەهۆی خۆپیشاندانی سبەی پێنج شەممەوە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق هێزەکانی خۆی خستووەتە  ئەوپەڕی ئامادەباشی.


وەزارەتی ناوخۆی عێراقی بەهۆی خۆپیشاندانی چاوەڕوانکراوی وڵاتەکەی، حاڵەتی ئەوپەڕی ئامادەباشی رادەگەیەنێت.

بەپێی بەڵگەنامەیەک، کە ئەمڕۆ چوارشەممە 23-10-2019 میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردووەتەوە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق هێزەکانی خۆی خستووەتە باری ئەوپەڕی ئامادەباشی.

وەزارەتەکە فەرمانی کردووە لە کاتژمێر 8ـی سەرلەبەیانیی رۆژی پێنجشەممە 24-10-2019ـەوە تا کاتێکی نادیار، هەموو پۆلیس، ئەفسەر و فەرماندەکان دەبێ لەسەر ئەرکی خۆیان بن.

ئەو فەرمانەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بەهۆی خۆپیشاندانە جاوەڕونکراوەکەی رۆژی هەینی دەرکراوە، کە بڕیارە گەورەترین خۆپیشاندان لە عێراق ئەنجام بدرێ.






باسنیوز
Top