وەزیری بەرگریی ئەمریکا گەیشتە بەغدا
وەزیری بەرگریی ئەمریکا گەیشتە شاری بەغدای پایتەختی عێراق.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 23-10-2019، مارک ئیسپەر، وەزیری بەرگریی ئەمریکا بە سەردانێکی پێشتر رانەگەیەندراو، گەیشتە بەغدا.
مارک ئیسپەر لەچوارچێوەی سەردانێک بۆ وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەردانی عێراقی کردووە.
وەزیری بەرگریی ئەمریکا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆ دەبێتەوە و چاوەڕێ دەکرێ جگە لە شەڕی دژی تیرۆر، تاوتوێی بارودۆخی ناوچەکە دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریاوە بۆ عێراق، بکەن.
باسنيوز