سەرکردەیەکی شیعە: هەموارکردنی دەستووری عێراق مەحاڵە

سەرکردەیەکی شیعە: هەموارکردنی دەستووری عێراق مەحاڵە
سەرکردەیەکی باڵای شیعەکانی عێراق هەمارکردنەوەی دەستووری عێراق بە ”نزیکتر ل مەحاڵ“ دادەنێت.

بەها ئەعرەجی، سەرکردەی رەوتی سەدر و جێگری پێشووی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، ئەگەر سێ پارێزگا هەموارکردنەوەی دەستوور رەت بکەنەوە، ئەوا ئەو هەموارکردنەوەیە شکست دەهێنێت، بۆیە مەحاڵە دەستوور هەموار بکرێتەوە ئەگەر رێککەوتنی سیاسی پیشوەختە نەکرێت.]

بەها ئەعرەجی پێی وایە کێشە لە دەستوورەکە نییە، کێشە لە جێبەجێکردن و شیکردنەوەی ماددەکانیەتی.

دەستووری عێراق لە ساڵی 2005 لەلایەن زۆرینەی هاووڵاتییانی عێراق و هەرێمی کوردستان پەسەند کراوە و بەپێی دیباجەی دەستوورەکەش، مانەوەی یەکپارچەیی خاکی عێراق پەیوەستە بە جێبەجێکردنی ماددەکانی ئەو دەستوورە.

لەو دەستوورەدا، چەندین ماددە بۆ پێدانی مافە ئابووری، سیاسی و نەتەوەییەکان بە گەلی کوردستان دانراون و گرنگترینیان ماددەی 140ـە، کە تایبەتە بە ئاساییکردنەوە و سەرژمێریکردن و ئەنجامدانی راپرسی لە ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی خەڵکەکە بڕیار لە مانەوە لەژێر دەسەڵاتی عێراق یان لکاندنیان بە هەرێمی کوردستان، بدەن.

هەرچەند حکوومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق پابەندی ئەو دەستوورە نەبوون و مافەکانی گەلی کوردستانیان پێشێل کردووە، بەڵام شۆڤینییەکانی عێراق هەوڵی هەموارکردنەوەی ئەو دەستوورە دەدەن، بۆ ئەوەی هیچ ماددەیەک لە بەرژەوەندیی کوردستان نەهێڵن.










باسنيوز
Top