سەدر هۆشداریی دەداتە سوپای عێراق
رێبەری رەوتی سەدر هۆشداریی دەداتە سوپای عێراق و وڵاتانی دراوسێی وڵاتەکەشی ئاگادار دەکاتەوە.
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە بەیاننامەیەکدا لەبارەی خۆپیشاندانی چاوەڕوانکراوی رۆژی 25-10-2019، رایگەیاندووە، بەرپرسانی عێرق بەهۆی ئەو خۆپیشاندانەوە تووشی حاڵەتی ”ترس و هیستریا“ بوون و هەوڵ دەدەن بە بەخشینەوەی پارە، رێگری لە ئەنجامدانی بکەن.
موقتەدا سەدر پێی وایە بەرپرسانی عێراق لە دەرەنجامی ئەو خۆپیشاندانە دەترسێن و ۆیان بۆ ”خراپترین“ پێشهات ئامادە کردووە.
رێبەری رەوتی سەدر هۆشداریی دەداتە سوپا و هێزە ئەمنییە عێراقییەکان و رایگەیاندووە، ئەو خۆپیشاندەرانە گەلی خۆتانن، چەکدارانی داعش و داگیرکەر نین، ”وەی بە حاڵتان ئەگەر لولەی چەکەکانتان ئاراستەی برا خۆپیشاندەرەکانتان بکەن“.
موقتەدا سەدر وڵاتانی دراوسێی عێراقیشی ئاگادار کردووەتەوە و رایگەیاندووە، ”واز لە گەلی عێراق بێنن بڕیاری خۆی بدا“.
باسنیوز