ئەمەریكا ھێزی زیاتر دەگوازێتەوە عێراق
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، مارک ئێسپەر وەزیری بەرگری ئەمەریکا رایگەیاند، پێدەچێت لە ماوەیەکی نزیکدا، سەرجەم هێزەکانمان لە سووریاوە بۆ رۆژئاوای عێراق بگوازینەوە، بۆ بەردەوامیدان بە بەرەنگاربوونەوەی داعش لە عێراق و یارمەتیدانی هێزەکانی ئەو وڵاتە.
وەزیری بەرگری ئەمەریکا گوتیشی، هێزەکانمان نزیکەی هەزار سەربازن و لە چەند هەفتەی داهاتوودا سەرجەمیان بۆ عێراق دەگوازرێنەوە.
ئەمە لەكاتێكدایە لەگەڵ دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی سوپای توركیا بۆسەر رۆژئاوای كوردستان لە 9/10/2019، ئەمەریكا بەشێكی ھێزەكانی لە باكووری سووریا و رۆژئاوای كوردستان كشاندەوە، كە ئەمەش وەك رێككەوتنی نێوان ترەمپ و ئەردۆغان ھەژمار دەكرێت و لەناوخۆ و دەرەوەی ئەمەریكا رەخنەی زۆر لە بڕیارەكەی ترەمپ دەگیرێت.
K24