جێگری رۆحانی بەغدا پەراوێز دەخا و سەردانی نەجەف دەکات

 جێگری رۆحانی بەغدا پەراوێز دەخا و سەردانی نەجەف دەکات


جێگری سەرۆک کۆماری ئێران شاری بەغدای پایتەختی عێراق پەراوێز دەخا و سەردانی نەجەف دەکات.

ئەمڕۆ شەممە 19-10-2019، ئیسحاق جیهانگیری، جێگری یەکەمی حەسەن رۆحانیی سەرۆک کۆماری ئێران بە سەردانێک گەیشتە نەجەف.

ئیسحاق جیهانگیری، کە لەلایەن پارێزگاری نەجەف و کونسوڵی ئێران لەو شارە پێشوازی کراوە، سوپاسی گەل و حکوومەتی عێراقی کردووە بۆ پێشوازیکردن لە سێ ملیۆن زیارەتکاری وڵاتەکەی، کە بەبۆنەی چلەی گیان لەدەستدانی ئیمام حوسێنی ئیمامی سێیەمی شیعەکان، سەردانی نەجەف و کەربەلایان کردبوو.

ئەمە دووەم جارە بەرپرسانی باڵای ئێران لەماوەی کەمتر لە مانگێکدا، بەغدای پایتەختی عێراق پەراوێز دەخەن و سەردانی شارەکانی باشووری عێراق دەکەن.

رۆژی 29-9-2019، عەبدولڕەزا رەحمانی فەزڵی، وەزیری ناوخۆی ئێران بۆ تاوتوێکردنی ئامادەکارییەکان بۆ چلەی ئیمام حوسێن، سەردانی شاری واستی لە باشووری عێراق کرد.

دوای رووخاندنی رژێمی بەعسی عێراق لە ساڵی 2003، حزبە شیعییەکانی عێراق دەستیان بەسەر حوکمڕانیی ئەو وڵاتەدا گرت و سەرکردە سوننییەکان باس لەوە دەکەن، کە دوای 2003، عێراق بە تەواوی کەوتووەتە ژێر رکێفی ئێران.










باسنیوز
Top