بەغدا.. لیستێكی 60 کەسی بۆ دانانی به‌ڕێوه‌به‌رە گشتییه‌كان ره‌ت كرایه‌وه‌

بەغدا.. لیستێكی 60 کەسی بۆ دانانی به‌ڕێوه‌به‌رە گشتییه‌كان ره‌ت كرایه‌وه‌
لیستێكی 60 کەسی بۆ دانانی به‌ڕێوه‌به‌رە گشتییه‌كان لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی عێراقەوە ره‌ت كراوه‌ و په‌رله‌مانتارێكیش هۆكاره‌كه‌ی ده‌خاته ‌ڕوو.

به‌مه‌به‌ستی پركردنه‌وه‌ی 60 به‌رێوه‌به‌ری گشتی له‌ حكوومه‌تی عێراق، هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ناوی پاڵێوراوه‌كانیان ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران عێراق كردووه، بەڵام ڕەت کراونەتەوە.

لەمبارەوە د. میاده‌ محه‌مه‌د، په‌رله‌مانتاری پارتی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕايگەیاند: "به‌ڵێ ئه‌و لیسته‌یە ره‌ت كرایه‌وه‌، چونكه‌ باس له‌وه‌ كراوه‌ سه‌رجه‌م ناوه‌كان حزبی بوون و عێراقیش پێویستی به‌ كه‌سی سه‌ربه‌خۆیه‌".

ئه‌وه‌شی خسته ‌ڕوو: "له‌ناو ئه‌و لیستهیەدا‌ ناوی كوردی تێدا نییه،‌ به‌ڵام سه‌رجه‌م پۆسته‌كانی كورد له‌به‌غدا وه‌رده‌گیرێنه‌وه‌ و چاوه‌ڕوانی تێپه‌راندنی ئه‌م دۆخه‌ی عێراق ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌و باره‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێككه‌وتن".













باسنيوز
Top