دیالە.. لە ئەنجامی تەقینەوەیەک سێ سەربازی عێراقی کوژران و بریندار بوون

دیالە.. لە ئەنجامی تەقینەوەیەک سێ سەربازی عێراقی کوژران و بریندار بوون
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە سنووری ناحیەی شارەبانی رۆژهەڵاتی پارێزگای دیالە، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبی چێندراوەوە سەربازێکی عێراقی كوژراوە و دوو سەربازی دیکەش بریندار بوون.

عەدنان محەمەد، سەرۆكی ئەنجومەنی شارەوانیی ناحیەی شارەبان، رايگەیاند: "پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 17/ 10/ 2019 لە ئاكامی تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراو بە ئۆتۆمبیلێكی سەربازیی سوپای عێراق لەرێگەیەكی خاكیی سنووری شارەبان، سەربازێك گیانی لەدەست داوە و دوانی دیکەش بریندار بوون.

گوتیشی: "بریندارەكان رەوانەی شارۆچكەی باقوبەی ناوەندی پارێزگای دیالە كراون.

سەرۆكی ئەنجومەنی شارەوانیی شارەبان گوتیشی چەكدارانی داعش لە پشتی چاندنی بۆمبی چێندراوەوەن.













باسنيوز
Top