وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە بەغدا

 وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە بەغدا


وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بە سەردانێکی فەرمی، گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق.

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 17-10-2019، ژان ئیڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە بەغدا و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆ ببێتەوە.

تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکانی ژان ئیڤ لۆدریان و بەرپرسانی عێراق، دادگاییکردنی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعشە، بە تایبەت ئەو چەکدارانەی هاووڵاتیی فەرەنسان.

بڕیارە دوای بەغدا، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا سەردانی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بکات و لەگەڵ سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان، کۆ ببێتەوە.





باسنيوز
Top