عێراق ”هێزی پاراستنی یاسا“ پێک دەهێنێت
ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراقی هێزێکی سەربازیی نوێ لەژیر ناوی ”هێزی پاراستنی یاسا“ پێک دەهێنێت.
ئەنجومەنەکە بە سەرۆکایەتیی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کوردستان کۆ بووەتەوە و وێڕی بڕیاری پێکهێنانی ئەو هێزە نوێیە، وردەکاریی ئەرکەکان و رێکخستنەکانی هێزەکەی دیاری کردووە.
ئەرکی ئەو هێزە، کە بارەگای لە هەموو پارێزگاکانی عێراق دەبێ، پاراستنی چالاکییە کۆمەڵایەتییەکان و خۆپیشاندانەکان لەژێر رۆشنایی یاساکانی مافی مرۆڤ، دەبێت.
باسنیوز