چوونی بارهەڵگر بۆ بەغدا قەدەغە کرا

چوونی بارهەڵگر بۆ بەغدا قەدەغە کرا
چوونی بارهەڵگرەکان بۆ بەغدای پایتەختی عێراق قەدەغە کرا.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، لە کاتژمێر 6ـی سەرلەبەیانیی رۆژی سێشەممە 15-10-2019، چوونی بارهەڵگر، پایسکیل و مۆتۆڕسکیل بۆ بەغدا، قەدەغەیە.

قەدەغەکردنی چوونی بارهەڵگر بۆ بەغدا بەهۆی چلەی ئیمام حوسێن، ئیمامی سێیەمی شیعەکانە، کە مسوڵمانانی شیعە ساڵانە لە رۆژی 20ـی مانگی سەفەری ساڵی کۆچی (ئەمساڵ دەکەوێتە رۆژی 19-10-2019)، یادی چلەی گیان لەدەستدانی ئەو ئیمامەیان دەکەنەوە.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا ئاماژەی بە کاتی لادانی قەدەغەی چوونی بارهەڵگر بۆ بەغدا نەکردووە، بەڵام بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، دوای کۆتایی هاتنی مەراسیمی چلەی گیان لەدەستدانی ئیمام حوسین، قەدەغەکردنەکە هەڵدەگیرێت.














باسنيوز
Top