پارێزگارێکی نوێ بۆ پایتەختی عێراق دیاری کرا

پارێزگارێکی نوێ بۆ پایتەختی عێراق دیاری کرا
دوای لەسەرکار لادانی پارێزگار، پارێزگارێکی نوێ بۆ بەغدای پایتەختی عێراق دیاری کرا.

ئەمڕۆ دووشەممە 14-10-2019، ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا دەنگی بە دانانی محەمەد عەتا وەک پارێزگاری نوێی بەغدا، دا.

ئەنجومەنەکە بە زۆرینەی دەنگی ئامادەبووان محەمەد عەتای وەک پارێزگاری نوێی بەغدا دیاری کرد و هاوکات عەلی عیساوی بە جێگری پارێزگار بۆ کاروباری هونەری، هەڵبژاردن.

رۆژی 6-10-2019، ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا فەلاح جەزائیری، پارێزگاری بەغدای لەسەر کار لادا.








باسنيوز
Top