چەند تەقینەوەیەک لە بنکەیەکی حەشدی شەعبی روویاندا
بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەك، شەوی رابردوو چەند تەقینەوەیەک لە بنکەیەکی سەربازی حەشدی شەعبی لە ناوچەی مەدائن لە باشووری رۆژهەڵاتی بەغدا روویانداوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، بنکەکە شوێنی عەمبارکردنی چەک و تەقەمەنی چەکدارانی حەشدی شەعبی بووە. بەبێ ئەوەی وەزارەتی بەرگری و دەستەی حەشدی شەعبی هیچ روونکردنەوەیەک لەبارەی تەقینەوەکان بدات.
K24