هێزە ئێرانییەکان پاراستنی ئەمنییەتی کەربەلا وەردەگرن
بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە 13-10-2019، بە شێوەیەکی فەرمی پاراستنی ئەمنییەتی کەربەلا، کە شارێکی پیرۆزی شیعەکانە، بە هێزە ئێرانییەکان سپێردرا.
زانیارییە میدیاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە هێزە ئێرانییەکان لە هەموو ناوچەکانی پارێزگای کەربەلا بڵاو بوونەتەوە و لە نزیک مەزاری ئیمام حوسێنیش بە چڕی بڵاو بوونەتەوە.
سپاردنی مەلەفی ئەمنیی کەربەلا دوای ئەوە دێت، کەچەند رۆژێک پێش ئێستا هێزێکی گەورەی ئێرانی، بەرەو عێراق جووڵەی پێ کرا.
دوای رووخاندی رژێمی بەعس لە ساڵی 2003، حزبە شیعییەکانی عێراق دەستیان بەسەر حوکمڕانیی عێراقدا گرت و سەرکردە سوننەکانیش باس لەوە دەکەن، کە لەژێر سایەی حوکمڕانیی شیعەکاندا، عێراق بووەتە پارێزگایەکی ئێران.
باسنيوز