وەزیری نوێی پەروەردەی عێراق دەست بەکار بوو

وەزیری نوێی پەروەردەی عێراق دەست بەکار بوو
وەزیری نوێی پەروەردەی عێراق دەست بەکار دەبێت، کە چەند رۆژێک لەمەوبەر متمانەی پێ بەخشرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە 13-10-2019، خاتوو سوها عەلی بەگ وەک وەزیری نوێی پەروەردەی عێراق دەستی بە کار کرد، دوای ئەوەی لە کۆتایی ساڵی رابردووەوە ئەو وەزارەتە لەلایەن قوسەی سوهێل،بە وەکالەت بەڕێوە دەبرا.

خاتوو سوها عەلی بەگ رۆژی 10-10-2019 لە پەرلەمانی عێراق و لەسەر پێشنیازی عادل عەبدولمەهدیی سەرۆک وەزیران، دەنگی پێ درا و سوێندی یاسایی خوارد.









باسنيوز
Top