بەرەی تورکمانیی عێراقی پشتگیریی هێرشکردنە سەر رۆژئاوای کوردستان دەکات

بەرەی تورکمانیی عێراقی پشتگیریی هێرشکردنە سەر رۆژئاوای کوردستان دەکات
بەرەی تورکمانیی عێراقی پشتگیریی هێرشکردنە سەر رۆژئاوای کوردستان لەلایەن سوپای تورکیاوە، دەکات.

ئەرشەد ساڵحی، سەرۆکی بەرەی تورکمانی و پەرلەمانتاری عێراقی لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، رایگەیاندووە، ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا لە دژی رۆژئاوای کوردستان ”جوڵەیەکی ئەرێنییە بۆ پاراستنی یەکپارچەیی وڵاتانی ناوچەکە“.

ئەرشەد ساڵحی پشتگیریی حزبەکەی بۆ هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان راگەیاندووە.

تا ئێستا قەتەر و پاکستان لەگەڵ ئیخوان موسلیمینی سووریا و بەرەی تورکمانیی عێراقی پشتگیریی خۆیان بۆ هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان نیشان داوە، کە بەپێی دوایین ئامار، بووەتە هۆی ئاوارەبوونی 100 هەزار هاووڵاتیی مەدەنی و گیان لەدەستدانی ژمارەیەکی دیکە.

رۆژی چوارشەممە 9-10-2019، بە سەرپەرشتیی رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، هێرشی زەمینی و ئاسمانیی سوپای تورکیا و گرووپە توندڕەوەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، دەستی پێ کرد.












باسنيوز
Top