لە پەڕلەمانی عێراق ژماره‌یه‌ك بڕیار ده‌ركران، یه‌كێكیان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی پشكێنه‌ره‌ گشتییه‌كان بوو.

لە پەڕلەمانی عێراق  ژماره‌یه‌ك بڕیار ده‌ركران، یه‌كێكیان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی پشكێنه‌ره‌ گشتییه‌كان بوو.
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ نووسینگه‌كانی پشكێنه‌ری گشتیی له‌ وه‌زاره‌ته‌كان هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌.

ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، زیاد جه‌نابیی رایگه‌یاند، له‌ دانیشتنی رۆژی سێشه‌ممه‌ 8ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2019 ژماره‌یه‌ك بڕیار ده‌ركران، یه‌كێكیان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی پشكێنه‌ره‌ گشتییه‌كان بوو.

له‌ دانیشتنه‌كه‌ی دوێنێی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا ژماره‌یه‌ك بڕیاری دیكه‌ ده‌رچوون له‌وانه‌:

هه‌ڵپه‌ساردنی كاری ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، به‌ شه‌هید ناساندنی قوربانیانی خۆپیشاندانه‌كان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاریان، پێدانی مووچه‌ به‌ هه‌ژاران، راگرتنی زیاده‌ڕۆییه‌كانی سه‌ر موڵكی ده‌وڵه‌ت، قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووانی ئۆپراسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كان و كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌كان.





K24
Top