خۆپیشاندانەکان لە بەغدا کەمبوونەتەوە، بەڵام دۆخی شارەکە ئارامنەبووەتەوە
به‌درێژایی مێژووی عێراق گۆڕەپانی تەحریر شوێنی خۆپیشاندان بووه و ته‌نانه‌ت كوده‌تا سه‌ربازییه‌كانیش هه‌ر لەوێوە ئه‌نجامدراون. هه‌مه‌ر و ئۆتۆمبیلی سه‌ربازی له ئاماده‌باشیدان، وه‌ك خۆئاماده‌كردن بۆ ئۆپەراسیۆنی دژ به هێزێكی چه‌كداری نه‌ك خۆپیشانده‌ران.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه له گۆڕه‌پانی ته‌حریر تواندراوه رێگه‌یان لێ بگیرێت، به‌ڵام خۆپیشاندان له شاری سه‌در و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیا جیای دیکەی به‌غدا به‌رده‌وامە.
به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان، ژماره‌ی كوژراوه‌كان گه‌یشتووەتە 110 کەس و زیاتر له شەش هه‌زار كه‌سیش برینداربوونە، به‌ڵام خۆپیشانده‌ران ئاماری دیكه ده‌خه‌نه روو. خۆپیشاندەرێکیش دەڵێت، ئەوە راست نییە، 350 بۆ 400 "شەهیدمان" هەیە.
خۆپیشاندەرێکی دیکە ئاماژە بەوە دەکات، بەهۆی ئەوەی سەربازەکان دەستناپارێزن لە تەقەکردن لێیان، ئەوانیش دەستناپارێزن لە سووتاندن و تێکشکاندنی ئۆتۆمبێلەسەربازییەکان.