عەبدولمەهدی یەکەم بەڵێنی بۆ خۆپیشاندەران جێبەجێدەکات

عەبدولمەهدی یەکەم بەڵێنی بۆ خۆپیشاندەران جێبەجێدەکات
سەرۆکوەزیرانی عێراق هەنگاوی یەکەمی ئەو بەڵێنانەی بە خۆپیشاندەرانی دابوو جێبەجێکرد، لەوچوارچێوەیەشدا زیاتر لە هەزار و 300 کەس دادەمەزرێنێت.

بەپێی راگەیێندراوێکی ئەمینداریەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری دامەزراندنی هەزار و 344 کەسی لە خاوەن بڕوانامە باڵاکان دەرکرد، ئەوەش لە چوارچێوەی میلاک و پلەی وەزیفی سەرجەم وەزارەتەکاندایە.

عادل عەبدولمەهدی، دوای پەرەسەندنی خۆپیشاندانەکانی بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق و کوژران و برینداربوونی خۆپیشاندەران، لە گوتارێکدا بۆ گەلی عێراق چەند بەڵێنێکی بە خۆپیشاندا لەنێویاندا دامەزراندنی خاوەن بڕوانامەکان.

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقیش شەوی شەممە لە کۆبوونەوەیەکی نائاساییدا و بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی خۆپیشاندەران، بڕیاریدا بەپەلە 17 هەزار زەوی نیشتەجێبوون دابەشبکات و 100 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون دروستبکات و مووچەی مانگانە بداتە بێکاران.
Top