ئێران بۆ ماوەیەک ڤیزا لەسەر گەشتیارانی عێراقی هەڵدەگرێت

ئێران بۆ ماوەیەک ڤیزا لەسەر گەشتیارانی عێراقی هەڵدەگرێت
کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ماوەیەک وەرگرتنی ڤیزا لەسەر گەشتیارانی عێاقی بۆ وڵاتەکەی، هەڵدەگرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 7-10-2019، بڵیۆزخانەی ئێران لە بەغدا، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی بڕیاری داوە بۆ ماوەی زیاتر لە دوو مانگ (لە 24-10-2019 تا 27-12-2019)، رێگا بە گەشتیارانی عێراقی بدا بەبێ وەرگرتنی ڤیزا، سەردانی ئێران بکەن.

موسا تەباتەبایی، هەڵسوڕێنەری کارەکان لە باڵیۆزخانەی ئێران هیوای خواستووە هەڵگرتنی ڤیزا لەسەر گەشتیارانی عێراقی (ئەوانەی پاسپۆرتی عێراقییان هەیە)، ببێتە هۆی ئەوەی ئەو دوو ولاتە بە یەکجاریی ڤیزا لەسەر گەشتیارانی یەکتر هەڵبگرن.

ساڵانە دەیان ملیۆن گەشتیاری عێراقی و ئێرانی بە مەبەستی زیارەتکردنی مەزارە پیرۆزەکانی شیعە لە شارەکانی نەجەف و کەربەلا لە عێراق و مەشهەد، قوم لە ئێران، دەکەن.









باسنيوز
Top