عەلی خامنەیی: دوژمنان لە هەوڵی لێکترازانی نێوان گەلی ئێران و عێراقدا بون، بەڵام نەیاتوانی

 عەلی خامنەیی: دوژمنان لە هەوڵی لێکترازانی نێوان گەلی ئێران و عێراقدا بون، بەڵام نەیاتوانی
رابەری باڵای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، پەیوەندی و متمانە لە نێوان ئێرانی و عێراقییەکان رۆژ بە رۆژ بەهێزتر دەبێت، پلانی دۆژمنانیش لەو بەوبارەیەوە بێ ئاکام دەبێت.

دوژمنان لە هەوڵی لێکترازانی نێوان گەلی ئێران و عێراقدا بون، بەڵام نەیاتوانی


ئایەتوڵا عەلی خامنەیی، رابەری باڵای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نوسیویەتی، "دوژمنان لە هەوڵی لێکترازانی نێوان گەلی ئێران و عێراقدا بون، بەڵام نەیاتوانی، هەروەها پلانەکەشیان هیچ ئاسەوارێکی نەبو".

لێدوانەکەی رابەری ئێران لە کاتێکدایە بە درێژایی خۆپیشاندانەکانی عێراق بەرپرسانی ئەو وڵاتە لەسەر ئاستی سیاسی و سەربازی لەگەڵ حکومەتی عێراق لەسەر خەتبون


لێدوانەکەی رابەری ئێران لە کاتێکدایە بە درێژایی خۆپیشاندانەکانی چەند رۆژی رابردوی عێراق بەرپرسانی ئەو وڵاتە لەسەر ئاستی سیاسی و سەربازی لەگەڵ حکومەتی عێراق لەسەر خەتبون، بەگوێرەی لێدوانی بەرپرسان بێت تاران نایەوێت لە ئێستادا حکومەتی عێراق بکەوێت و دەخوازێت عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیران لە رێگای ژمارەیەک چاکسازی و پڕۆژە خزمەتگوزارییەوە وەڵامی ناڕەزاییەکان بداتەوە.

لە یەکی ئەم مانگەوە به‌غدا و شاره‌كانی باشوری عێراق بونه‌ته‌ گۆڕه‌پانی زنجیره‌یه‌ك خۆپیشاندان كه‌ به‌ هۆی "گه‌نده‌ڵی، بێكاریی و نه‌بونی خزمه‌تگوزاری گشتی" ئه‌نجام ده‌درێن و تا ئێستا 104 کەس کوژراون و شەش هەزار و 107 کەسی دیکەش برینداربون.







خەندان
Top