عادل عەبدولمەهدی و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندیی تەلەفۆنییان ئەنجام دا

 عادل عەبدولمەهدی و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندیی تەلەفۆنییان ئەنجام دا
سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا.



بەپێی ڕاگەیاندراوێکی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە ٧ی ١٠ی ٢٠١٩، عادل عەبدولمەهدی و مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام داوە و بارودۆخی ئەمنی و گەڕانەوەی ژیان بۆ دۆخی ئاسایی خۆی و پاکێجی چاکسازییەکانی حکوومەتیان تاوتوێ کردووە.



هاوکات ئەوە ئاشکرا کراوە کە پۆمپیۆ پەیوەندی بە عەبدولمەهدییەوە کردووە و تێیدا سەرۆک وەزیرانی عێراق نوێترین گۆڕانکارییەکانی وڵاتەکەی خستووەتە ڕوو.



لە لایەن خۆشیەوە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا متمانەی خۆی بۆ هێزەکانی عێراق دەربڕیوە و جەختی لە پشتیوانیکردنی وڵاتەکەی بۆ عێراق و هەوڵەکانی حکوومەتی عێراق بۆ سەقامگیری و ئاسایش کردووەتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە چەند ڕۆژێکە لە عێراق، خۆپیشاندانێکی ناڕەزایی توند سەریهەڵداوە و بەهۆیەوە تائێستا زیاتر لە ١٠٠ کەس کوژراون و زیاتر لە ٦ هەزاریش بریندار بوون.








باسنیوز
Top