مەیادە نەجاڕ: جارێ بەشداریکردنی ئێمە لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دیار نییە
پەرلەمانتارێکی فارکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق لێدوانێک لەبارەی ئامادەبوونی فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە کۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمان، دەدات،
بڕیارە رۆژی دووشەممە 7-10-2019، پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەک ساز بکات، دوای ئەوەی کۆبوونەوەی رۆژی شەممە 5-10-2019ی پەرلەمان شکستی هێنا.
د.مەیاده نەجاڕ، ئهندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق راگەیاند، تائێستا هیچ بریارێک نییه لهلایهن سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستانهوه بۆ بهشداریکردنی فراکسیۆنە کوردستانییەکان له کۆبوونهوهی داهاتووی پەرلەمانی عێراق.
مەیادە نەجاڕ لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند، بارودۆخی عێراق دوای خۆپیشاندانەکان، تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە دەبێت.
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەش کرد، کە لە کۆبوونەوەی رۆژی شەممە ژمارەیەکی کەمی پەرلەمانتاران بەشدارییان کرد و ”جارێ نازانین ئێمە لە کۆبوونەوەی سبەی بەشداریی دەکەین یان نا“.
باسنيوز