خۆپیشاندەران ژمارەیەک بارەگای حەشدی شەعبی دەسووتێنن

 خۆپیشاندەران ژمارەیەک بارەگای حەشدی شەعبی دەسووتێنن
خۆپیشاندەرانی عێراق ژمارەیەک بارەگای میلیشیاکانی حەشدی شەعب دەسووتێنن.



محەمەد جەمیل ئەفسەرێکی پۆلیسی فریاکەوتنی زیقار بە ئاژانسی (ئەنادۆڵ)ی راگەیاندووە، درەنگانی شەوی شەممە 5-10-2019، خۆپیشاندەرانی شاری ناسرییەی سەنتەری پارێزگای زیقار بارەگای حزبی شیوعیی عێراق و لایەنە شیعییەکانی فەزیڵە، حزبی دەعوە و رەوتی حیکمە و نووسینگەی خالید ئەسەدیی پەرلەمانتاری حزبی دەحوەیان سووتاندووە.

ئەو ئەفسەرە عێراقییە هەروەها رایگەیاندووە، جگە لە بارەگای حزبەکان، خۆپیشاندەراب بارەگای میلیشیاکانی بەدر، عەساایب ئەهلی حەق و سەڕایا خوڕاسانییان لە ناسریە، سووتاندووە.

هەڵمەتی سووتاندنی بارەگاکان لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە، کەناڵی تەلەڤزیۆنیی (ئەهوار)یشی گرتەوە.

لە رۆژی 1-10-2019، خۆپیشاندانی هاووڵاتییان لە بەغدا و شارەکانی دیکەی عێراق دەستی پێ کرد، کە داوای چاکسازی و نەهێشتنی گەندەڵی و بێکارییان دەکرد.







باسنیوز
Top