ئێران داوای گرتنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق دەکا

ئێران   داوای گرتنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق دەکا
ڕۆژنامەی (کەیهان) کە ڕۆژنامەیەکی سیاسیی سەر بە عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانە، لە ژمارەی ئەمڕۆی خۆیدا، لە وتارێکی شیکاریی ڕووداوەکانی عێراقدا پێشنیاری کردووە، دەبێ گەنجانی عێراق باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەو وڵاتە داگیر بکەن.



لە سەروتاری ڕۆژنامەکەدا هەریەک لە ئیسرائیل، سعوودیە و ئەمریکا بە وەستان لە پشت خۆپیشاندانەکانی عێراق تۆمەتبار کراون و گوایە ئامانجیان پەکخستنی حکوومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی و ”هەڵوەشاندنەوەی ڕێوڕەسم و بۆنەی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن و ڕەخساندنی هەلێکە بۆ فرۆشتنی چەکوچۆڵی سەربازیی بە ولاتانی ناوچەکە".



لە بەشێکی دیکەی وتاری ڕۆژنامەکەدا داوا لە گەنجانی عێراق کراوە، چۆن ڕووبەڕووی داعش بوونەتەوە، بە هەمان شێوەی ڕووبەڕووی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ببەنەوە کە ئەوان بە ناوەندێکی سیخوڕی و ئاژاوەگێڕی وەسفیان کردووە.



خۆپیشاندان و ئاڵۆزییەکانی عێراق لە شاری بەغدا و پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوور کە لە ڕۆژی سێشەممەی هەفتەی رابردووەوە لەبەر نەبوونی خزمەتگوزاری، بێکاری و گەندەڵی دەستیان پێکردووە، توندوتیژییان تێکەوتووە و سەرچاوەکانی مافی مرۆڤی عێراقی ئاشکرایان کردووە، هەتا ئێستا ٧٣ کەس کوژراون و زیاتر لە دوو هەزار کەسیش بریندار بوون.



هەرچەند سەرچاوە و میدیا جیهانییەکان باس لە کوژرانی دەوروبەری ١٠٠ کەس دەکەن، کە تا ئێستا ئەم ئامارانە بە فەرمی پشتڕاست نەکراونەتەوە



|باسنیوز
Top