توركیا له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كان داوایه‌ك له عێراقییه‌كان ده‌كات
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا خوازیاره حكوومه‌تی عێراق هه‌نگاوی پێویست بنێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌به‌ری داخوازییه ره‌واكانی گه‌لی عێراق بكات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كانی عێراق روونكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: "پێمانوایه حكوومه‌تی عێراق بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی داخوازییه‌كانی خۆپیشاندران ده‌بێت هه‌نگاوی پێویست بنێت".
هه‌روه‌ها نیگه‌رانی وڵاته‌كه‌یان له كوژرانی زیاتر له 60 خۆپیشانده‌ر و برینداربوونی سه‌دانی دیكه ده‌ربڕیوه و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌یان بۆ برینداره‌كان خواستووه. سه‌ره‌خۆشی خۆشیان ئاراسته‌ی كه‌سوكاری كوژراوه‌كان كردووه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه سه‌قامگیریی عێراق لای ئه‌وان گرنگه، داوایان له سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان كردووه دان به خۆیاندا بگرن و بۆ رێگه‌گرتن له زیانی گیانی زیاتر، به هۆشمه‌ندانه مامه‌ڵه بكه‌ن.
K24