سەرۆک وەزیرانی عێراق داوا لە هێزە سیاسییە گەورەکانی عێراق دەکات هاوکاربن بۆ چاکسازی

سەرۆک وەزیرانی عێراق داوا لە هێزە سیاسییە گەورەکانی عێراق دەکات هاوکاربن بۆ چاکسازی
سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، داوا لە هێزە سیاسییە گەورەکانی عێراق دەکات لەنێوان خۆیاندا هاوکاری بن و هاوکاری حکومەت بکەن بۆ فەراهەمکردنی سەرجەم مەرجەکانی چاکسازیی و پێویستییەکان وەک ئەوەی مەرجەعی باڵای پێشکەشیدەکات.

جارێکی دیکە مەرجەعی باڵای ئایینی دەریخست کە گەرەنتی ئاسایش و رێگەی رۆشنکەرە و داڕێژەرەی رێگەی رێنمونییە لە رۆژانی سەختی و ناخۆشییەکاندا


عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند، "جارێکی دیکە مەرجەعی باڵای ئایینی دەریخست کە گەرەنتی ئاسایش و رێگەی رۆشنکەرە و داڕێژەرەی رێگەی رێنمونییە لە رۆژانی سەختی و ناخۆشییەکاندا، گەلی عێراق و هەمو جیهان گوێی لە دەقی وتاری نوسراوی نوێژی هەینی بو کە هەڵوێستی خۆی لەبارەی ئەو روداوانە دەربڕی کە بە داخەوە وڵات پێیدا تێدەپەڕێت".

ئاماژەی بەوەشکردوە، "مەرجەعییەت پەلاماردانی گیان و موڵک و ماڵی گشتی و تایبەتی و بۆ سەر خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان و توندوتیژی و کردەوەی تێکدەرانەی رەتکردەوە و ئیدانەی کرد".

حکومەت هەوڵەکانی خۆشی دەخاتەگەڕ بۆ سوککردنی کۆژانەکانی هاوڵاتیان و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان و رەخساندنی هەلیکی کار بۆ بێکاران و دوورخستنەوەی خزم خزمێنە


سەرۆک وەزیرانی عێراق دەشڵێت، حکومەت بە هەموو دامەزراوەکانییەوە پابەندە لە بەردەم خوای گەورە و مەرجەعییەتی باڵا و گەلی عێراق کە پابەندە بە راپەڕاندن و ئەنجامدانی ئەرکەکانی و پێشکەشکردنی بەرنامەیەکی پراکتیکی و تەواوی هەوڵەکانی خۆشی دەخاتەگەڕ بۆ سوککردنی کۆژانەکانی هاوڵاتیان و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان و رەخساندنی هەلیکی کار بۆ بێکاران و دوورخستنەوەی خزم خزمێنە لە دامەزراندن و تەواوکردنی دۆسیەی ئەوانەی تۆمەتبارن بەوەی یارییان بە موڵکی گشتی کردووە و دەستیان بەسەرداگرتووە بۆ ئەوەی بدرێنە دادگا.

عەبدولمەهدی داواشی لە هەردو دەسەڵاتی یاسادان و دادوەری کرد کاری هاوبەش و هاوکار و هاوئاهەنگ بن لە هەمو پسپۆری و دەسەڵاتەکانی بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەی و پلانی پێویست لە چوارچێوەی خشتەیەکی کاتی رون، بەمەبەستی ئەنجامدانی چاکسازیی پێویست.




خەندان
Top