رێكخراوی لێبوردنی نێودهوڵهتی رهخنه له بهغدا دهگرێت
رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە بارەی خۆپیشاندانەکانی عێراقەوە رایگەیاند، پێویستە حکومەت لێکۆڵینەوەی ورد له بارهی خۆپیشاندانهكانهوه بكات.
ھەروەھا گوتی: دیاردەیەکی زۆر ناشیرین و بێزارکەرە کە ھەمووکات ھێزە عێراقیەکان وەڵامی خۆپیشاندەران بە زەبر و توندوتیژی دەدەنەوە.
رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داواشی لە حکومەتی عێراق كرد، خزمەتەگوزاریی ئینتەرنێت کە چەند رۆژێکە رایگرتووە بگەڕێنێتەوە و قەدەغەی ھاتووچۆش ھەڵگرێت، چونکە خەڵکی بەھۆی نەبوونی کار و خزمەتگوزاری و گەندەڵییەوە رژاونەتە سەر شەقامەکان.