گوتەبێژی سکرتێری گشتی یوئێن: داوای رێزگرتن لە مافی ئازادی خۆپیشاندان دەکەین

گوتەبێژی سکرتێری گشتی یوئێن: داوای رێزگرتن لە مافی ئازادی خۆپیشاندان دەکەین
نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات بۆ دەستپێکردنی لێکۆڵینەوە لە کوشتنی خۆپیشاندەران و داوادەکات، تووندوتیژی بەرامبەر خۆپیشاندەران بەکارنەهێنن.

ستێفان دوژاریک گوتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە هەڵوێستی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی خۆپیشاندان لە عێراق و بەکارهێنانی تووندوتیژی دژی خۆپیشاندەران رایگەیاند: "زۆر گرنگە کە گفتوگۆ لە نێوان حکومەت و خۆپیشاندەران هەبێت ئێمە داوای رێزگرتن لە مافی ئازادی خۆپیشاندان دەکەین".

گوتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان هەروەها بەپێویستی دەزانێت ، حکومەتی عێراق خۆی بەدوور بگرێت لە توندوتیژی و بەکارهێنانی هێزی زیادبەدەر بەرامبەر خۆپیشاندەران.
Top