مه‌حموود عوسمان: خۆپیشاندانەکانی عێراق بۆ ئێرانییەکان شتێکی تازەیە
د. مه‌حموود عوسمان، سیاسەتمەداری کورد، لەبارەی خۆپیشاندانەکانی عێراقەوە رايگەیاند، ئەوەی ڕوودەدات، دەرئەنجامی ناڕازیبوونی خەڵکە لە دۆخی ئێستای عێراق کە بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری، نادادپەروەری، بێ‌کاری و کێشەی دیکەوە سەری هەڵداوە.
ڕوونیشی کردەوە، خەڵکی ئومێدی بە گۆڕانکاری هەبوو، بەڵام لە ماوەی ساڵێکی حکوومەتەکەیدا عادل عەبدولمەهدی ئەو هێزەی نەبووە گۆڕانکاری بکات، ”ئیستاش خۆپیشانده‌ران له دژی حکوومه‌ت نین به‌ته‌نیا، له‌دژی حزبه‌کانی عێراقیش هاوار ده‌کەن“.
مەحموود عوسمان بە دووری نازانێت بەکارهێنانی چەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراق ببێتە هۆی توندتربوونی خۆپیشاندەران.
ئەوەشی نەشاردەوە کە ”به‌نسبه‌ت ئێرانه‌وه، ئه‌م خۆپیشاندانانە تازه بوو، خه‌ڵک له هه‌موو لایه‌که‌وه له‌دژی ئێران درووشم دەڵێنەوە، عەرەبە شیعه‌کانیش به‌لایانه‌وه تازه بوو“.
باسیشی لەوە کرد کە ”ته‌واوی خۆپیشانده‌ران خۆڕسک نین، هه‌ندێک شت له‌ئارادا هەیە، به‌ڵام جارێ دیار نییه، ڕەنگە ئه‌مه په‌یام بێت که عێراق به‌ره‌و ئێران نەڕوات“.
بە بڕوای ئەو سیاسەتمەدارە کوردە، هەریەک لە نووری مالیکی و حەیدەر عەبادی، ئیدارەیەکی خراپتری عێراقیان بە بەرارد لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی کردووە، بۆیە ئومێدی خواست لە هەڵبژاردنی داهاتوودا ئەو دوو بەرپرسەی عێراق زیانیان بەربکەوێت، چونکە ”زیانێکی زۆریان لە خەڵکی عێراق داوە“.
ماوەی سێ ڕۆژە خۆپیشاندانێکی بەرفراوان لە عێراق سەریهەڵداوە و بەهۆیەوە گرژی و ئاڵۆزیش ڕووی داوە، لە ئەنجامیشدا دەیان کەس لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان کوژراون و ئێستا هێڵەکانی ئینتەرنێت لە عێراق راگیراوە و هاتوچۆش لە بەغدا قەدەغە کراوە، بەڵام هێشتا خۆپیشاندانەکان بەردەوامن.
باسنيوز