کاریکاتێریستێکی عێراقی و هاوسەرەکەی بە گوللە کوژران

کاریکاتێریستێکی عێراقی و هاوسەرەکەی بە گوللە کوژران
کاریکاتێریستێکی عێراقی و هاوسەرەکەی بە گوللەی ژمارەیەک چەکداری نەناسراو، کوژران.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 3-10-2019، حوسێن عادل، کاریکاتێریست و چالاکوانی مەدەنیی بەسرە و سارەی هاوسەری، لە ماڵەکەی خۆیاندا کوژراون.

حوسێن عادل و سارە بە دەستی چەکدارانی نەناسراو، کە دەموچاوی خۆیان داپۆشتبوو، کوژراون.

سەرچاوە میدیاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە دوایین جار ئەو چالاکوانە و هاوسەرەکەی لەکاتی بە هاناوەچوونی بریندارانی خۆپیشاندانی هاووڵاتییانی بەسرە، بینراون.

لە رۆژی 1-10-2019ـەوە، خۆپیشاندانی هاووڵاتییان لە بەغدا، بەسرە و شارەکانی دیکەی عێراق دەستی پێ کردووە و ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 2-10-2019ش، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ هێورکردنەوەی بارودۆخی وڵاتەکەی، قەدەغەی هاتوچۆی لە بەغدا لە کاتژمێر 5ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ تا کاتێکی نادیار، راگەیاند.











باسنيوز
Top