بە مووشەک هێرش کرایە سەر ناوچەی سەوزی بەغدا

بە مووشەک هێرش کرایە سەر ناوچەی سەوزی بەغدا
بە مووشەک هێرش کرایە سەر ناوچەی سەوزی بەغدای پایتەختی عێراق.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی (ئەلعەرەبییە)، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 3-10-2019 دوو مووشەک لە ناوچەی سەوزی بەغدا کەوتوونەتە خوارەوە.

مووشەکەکان یەکیان لە نزیک باڵیۆزخانەی تورکیا و ئەوەی دیکەش لە پردی حارسییە لە ناوچەی سەوز، کەوتوونەتە خوارەوە.

بە ئامانجکردنی ناوچەی سەوزی بەغدا بە مووشەک دوای ئەوە دێت، کە شەوی رابردوو تەقینەوەیەک لە هەمان ناوچە، رووی دا.

ناوچەی سەوزی بەغدا لەڕووی ئەمنییەوە پارێزراوە، چونکە زۆرینەی وەزارەت و فەرمانگە گرنگەکانی عێراق و باڵیۆزخانەی وڵاتان، لەو ناوچەیەدان.












باسنيوز
Top