رێبوار تاڵەبانی: عێراق بەرەو دابەشبوون دەڕوات

رێبوار تاڵەبانی: عێراق بەرەو دابەشبوون دەڕوات
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک ئاشکرای دەکات دۆخی عێراق مەترسیدارە و عێراق بەرەو دابەشبوون دەڕوات.

رێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣ی١٠ی٢٠١٩ لە پرێس کۆنفرانسێکدا پەراوێزی "دیبەیتی نیشتیمانی بۆ چارەسەری کێشەی کەرکووک" ئاشکرای دەکات دۆخی عێراق مەترسیدارە بەرەو دابەشبوون دەڕوات و چارەنوسی عێراق نادیارە.

لەبارەی ھەرێمی کوردستانەوە گوتی: "ھەرێمی کوردستان سەقامگیر دەبێت و خۆی بۆ ئەو بارودۆخە مەترسییەی عێراق ئامادە بکات".

لەبارەی خۆپیشاندانەکانیش گوتی: "لە ئەنجامی سیاسەتی خراپی حکوومەتی عێراقە و ناوچە جێ ناکۆکەکانیش باجی ئەو سیاسەتی حکوومەتەکانی عێراق دەدەن".

ماوەی سێ ڕۆژە لە بەغدا، ناسریە و کەربەلا و چەند پارێزگای دیکەی عێراق خەڵک لەبەر نەبوونی خزمەتگوزاری، نەبوونی ئاو و کارەبا و گەندەڵی و بێکاری دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە و تاکوو ئێستا ١٢ کەس کوژراون و زیاتر لە ٢٠٠ کەسیش بریندار بوون.











باسنيوز
Top