موقتەدا سەدر: دەستدرێژیكردنە سەر خۆپیشاندەرانی بێ چەك رەتدەكەینەوە
پێمانوایە گۆڕینی خۆپیشاندانە میللـیەكان بۆ خۆپیشاندانی دەستەگەری بەرژەوەندی تێدا نییە
دوای بەردەوامبونی خۆپیشاندانەکان بۆماوەی دو رۆژ موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی نوسیویەتی، "پێمانوایە گۆڕینی خۆپیشاندانە میللـیەكان بۆ خۆپیشاندانی دەستەگەری بەرژەوەندی تێدا نییە، ئەگەرنا فەرمانمان بە شۆڕشگێڕانی چاكسازی دەكرد لەگەڵ ئەوان خۆپیشاندان بكەن".
ئێمە دەمانەوێت پارێزگاری لە خۆپیشاندانی گەل بكەین، داواش دەكەین خۆپیشاندانەكان ئاشتیانە بن
ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئێمە دەمانەوێت پارێزگاری لە خۆپیشاندانی گەل بكەین، داواش دەكەین خۆپیشاندانەكان ئاشتیانە بن، ئەگەر بە مانگرتنی سەرتاسەری ئاشتیانەش پشتگیری بكرێن كە هەموو گەل بەشداریی تێدابكات (شتێکی باشە)".
خۆپیشاندانەکانی دو رۆژی رابردوی پارێزگاکانی عێراق گرژی لێکەوتەوە و دوێنێ چوارشەممە پێنج کەس بە دەستڕێژی گوللە گیانیان لەدەستداو زیاتر لە 130 کەسی دیکەش برینداربون.
دەستدرێژیكردنە سەر خۆپیشاندەرانی بێ چەك رەتدەكەینەوە، ئەوانەی دژی گەندەڵی و توندوتیژین
رێبەری رەوتی سەدر راشیگەیاندوە، "دەستدرێژیكردنە سەر خۆپیشاندەرانی بێ چەك رەتدەكەینەوە، ئەوانەی دژی گەندەڵی و توندوتیژین".
خەندان