قەدەخەی هاتووچۆ لە چەند شارێكی عێراق راگەیەندرا

قەدەخەی هاتووچۆ لە چەند شارێكی عێراق راگەیەندرا
قەدەخەی هاتووچۆ لە بەغدا راگەیەنرا و دەنگی چەندین تەقینەوەش لە ناوچەی سەوز بیستراوە.

لە کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق، عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیران، بڕیاریدا لە کاتژمێر 5ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەمەوە، قەدەخەی هاتووچۆ لە بەغدا، ناسرییە، عمارە، بابل و نەجەف کاری پێبکرێت، تەنیا لە چەند حاڵەتێکی حکوومی نەبێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز "بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەنگی چەندین تەقینەوە لە ناوچەی سەوز بیستراوە".

هاوکات، وەزارەتی بەرگری عێراقیش، هێزەکانی سوپای خستە ئەوپەڕی حاڵەتی ئامادەباشییەوە، لەپێناو پاراستنی دامەزراوە حکوومییەکان و نێردە دیپلۆماتییەکان.

ئەمەش لەکاتێکدایە چەند رۆژێكە خۆپیشاندان لە بەغدا و چەند شارێكی دیكەی عێراق دەستیپێكردووە و ژمارەی کوژراوان گەیشتووەتە 12 کەس، پۆلیسێک و شەش خۆپیشاندەر لە ناسرییە و پێنج خۆپیشاندەری دیکە لە بەغدا.





K24
Top