بەغدا... خۆپێشاندانی بەرفرەوان دەستی پێكردەوە
ئێوارەی دوێنێ سێشەممە لە ئەنجامی خۆپێشاندانێكی بەرفرەوانی هاووڵاتیانی بەغدا، ڕووبەڕووبوونەوە و توندوتیژی دروست بوو، لە ئەنجامدا ژمارەیەك هاووڵاتی كوژران و بریندار بوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە هێزە ئەمنیەكان هەوڵیان دا ڕێگەكانی بەرەو گۆڕەپانی تەحریر بگرن، بەڵام هاووڵاتیانی ناڕازی لە بەرەكانی باكوور و باشوور و ڕۆژهەڵاتی بەغداوە ڕێگەیان گرتە بەر و بەردەوامن لە گردبوونەوە.
لەلایەكی دیكەوە خۆپێشاندەران ڕێگەی خێرای فڕۆكەخانەی بەغدایان لە بەری كەرخ گرتووە و هاتوچۆكردن لەم ناوچەیە وەستاوە.
خۆپێشاندەرانی ناڕازی چەندین داواكاری جیاوازیان هەیە، بەشێكیان داواكاری سیاسی و بەشێكیش داواكاری پەیوەندیدارن بە نەهێشتنی هەژاری و رەخساندنی هەلی كار و دابینكردنی خزمەتگوزارییە گشتییەكان.
باسنيوز