بەغدا... خۆپێشاندانی بەرفرەوان دەستی پێكردەوە

بەغدا... خۆپێشاندانی بەرفرەوان دەستی پێكردەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە خۆپێشاندەرانی بەرفرەوانی هاووڵاتیانی ناڕازی لە چەند ناوچەیەكی جیاوازی بەغدا دەستی پێكردەوە، ئەمەش سەرەڕای هەوڵەكانی ڕێگری لێكردنیان لەلایەن هێزە ئەمنیەكانی پایتەختی فیدراڵیەوە.

ئێوارەی دوێنێ سێشەممە لە ئەنجامی خۆپێشاندانێكی بەرفرەوانی هاووڵاتیانی بەغدا، ڕووبەڕووبوونەوە و توندوتیژی دروست بوو، لە ئەنجامدا ژمارەیەك هاووڵاتی كوژران و بریندار بوون.

ئەمڕۆ چوارشەممە هێزە ئەمنیەكان هەوڵیان دا ڕێگەكانی بەرەو گۆڕەپانی تەحریر بگرن، بەڵام هاووڵاتیانی ناڕازی لە بەرەكانی باكوور و باشوور و ڕۆژهەڵاتی بەغداوە ڕێگەیان گرتە بەر و بەردەوامن لە گردبوونەوە.

لەلایەكی دیكەوە خۆپێشاندەران ڕێگەی خێرای فڕۆكەخانەی بەغدایان لە بەری كەرخ گرتووە و هاتوچۆكردن لەم ناوچەیە وەستاوە.

خۆپێشاندەرانی ناڕازی چەندین داواكاری جیاوازیان هەیە، بەشێكیان داواكاری سیاسی و بەشێكیش داواكاری پەیوەندیدارن بە نەهێشتنی هەژاری و رەخساندنی هەلی كار و دابینكردنی خزمەتگوزارییە گشتییەكان.












باسنيوز
Top