ئەمریکا: بە وردی چاودێریی خۆپیشاندانەکانی عێراق دەکەین
لە بەیاننامەیەکەی باڵیۆزخانەی ئەمریکادا جەختی لەوە کردەوە کە چاودێریی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانە دەکات، هەروەها خۆپیشاندانی ئاشتییانە لە هەموو سیستەمە دیموکراسییەکان بە مافێکی بنەڕەتی دەزانێت، بەڵام هیچ بوارێک بۆ توندوتیژی لە هیچ لایەنێکەوە نییە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە: "بەداخێکی زۆرەوە خەمبارین بۆ ئەو ڕۆحانەی کە بوونە قوربانی و سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییان دەکەین و هیوای چاکبوونەوەی برینداران لە هێزە ئەمنییەکان و هاووڵاتییان دەخوازین".
داواشی لە هەموو لایەک کردووە کە خۆیان لە توندوتیژی بەدوور بگرن.
ماوەی چەند ڕۆژە لە بەغدا و چەند شارێکی دیکەی عێراق جارێکی هاووڵاتیان بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری، نەبوونی کاری و گەندەڵی دەستیان بە خۆپیشاندان کردووەتەوە و لە بەغدا دوو کەس کوژران و نزیکەی 200 کەسیش بریندار بوون.
باسنيوز