هێزە عێراقییەکان تەقە لە خۆپیشاندەران دەکەن
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 2-10-2019، هاووڵاتییانی بەغدا بۆ رۆژی دووەم، دەستیان بە خۆپیشاندان کردەوە.
بەپێی هەواڵێکی (سکای نیوز)، هێزە عێراقییەکان رووبەڕووی خۆپیشاندەران بوونەتەوە و لە گۆڕەپانی تەحریریش تەقەین بەڕووی خۆپیشاندەراندا کردووە.
تا ئێستا ژمارەی قوربانییانی خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆ، کە خۆپیشاندەران تێیدا داوای نەهێشتنی گەندەڵیو دابینکردنی خزمەتگوزاری دەکەن، دیار نییە.
رۆژی سێشەممە1-10-2019، هەزاران هاووڵاتیی عێراقی دژی نەبوونی خزمەتگوزاری، بڵاوبوونەوەی گەندەڵی و بێکاریی گەنجان، لە گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدا و چەند شارێکی دیکە، خۆپیشاندانیان کرد.
بەپێی دوایین ئامار، بەهۆی دروستبوونی گرژی و پێکدادانی بەشێک لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان، کەسێک کوژراوە و 200 کەسیش بریندار بوون، کە 40 کارمەندی هێزە ئەمنییەکانن.
باسنيوز